پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری دا بە زۆرینەی دەنگ ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق، درێژ بكاتهوه، له چوارچێوهی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی دژی داعش.
دوابهدواى بڕیارهكه، مهسروور بارزانى سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له ڕێی پێگهى تایبهتى خۆیهوه له تویتێكدا ڕاىگهیاند: "دەنگى خۆم دەخەمە پاڵ دەنگى ھەیکۆ ماسم، بۆ پێشوازیکردن لە بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی ھێزەکانی ئەڵمانیا وەکو بەشێک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ناتۆ لە عێراق تا مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠"
"ئەڵمانیا ھەمیشە پێشەنگ بووە لە شەڕی دژ بە داعش و یارمەتیی دان و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.