دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 15 مانگی دیکە دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: سوپاسی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌ین بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی هێزه ئه‌ڵمانییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان. سوپاس بۆ گه‌ل و حکوومه‌تی ئه‌ڵمانی که پشتیوان و هاوکارمانن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: له عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستیمان به پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.