سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عه‌ره‌بی هاورده هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق و ویسویانه داگیری بكه‌ن.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه هیوا ڕه‌شید، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقوقی "پ.د.ك" به په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌ره‌بی هاورده له گوندی ئه‌لبو نه‌جمه‌وه، هاتوونه‌ته گوندی فه‌ریقی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقوق، كه كوندێكی كورد نشینه‌و دوو ئۆتۆمبیلى تراكتۆریان هێناوه‌ته گونده‌كه‌و ویستوویانه زه‌وی و زاری كورده‌كان بكێڵن، به‌ڵام خه‌ڵكى گونده‌كه گردبوونه‌ته‌وه و ڕێگرییان كردووه و نه‌یانهێشتووه زه‌وییه‌كان بكێڵن.
به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ی داقوق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه له‌دوای خیانه‌تى 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه عه‌ره‌بی هاورده گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه و بۆ چه‌نده‌مین جاره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر موڵك و ماڵ و زه‌وى و زاری كورده‌كانی ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێت داگیری بكه‌ن.
گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان كارئاسانى ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ن تا خاكی كورده‌كان داگیر بكه‌ن یارمه‌تی ده‌ریانن له پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی داقوق.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه لایه‌نه كوردییه‌كانی ئێستای كه‌ركوك له‌و پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنه بێده‌نگن، هه‌ر بۆیه گوندنشینه كورده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك به‌ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هێڵن و ڕووده‌كه‌نه شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.