له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ڕایگه‌یاند: له دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلی ژمارە (43- گواستنەوە و گەیاندن) لە رۆژی هەینی 30-10-2020 له‌سۆسیال میدیاكاندا كاتێك فەرمانبەر (ئا. م. خ ) به‌ده‌ر لە رێنماییەكانی حكومەت ئۆتۆمبیلەكەی بەكارهێنابوو، دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبیلەكە لە فه‌رمانبه‌ری بەكارهێنەر وەرگیرایەوەو گەڕێندرایەوە بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی بەڕێوەبەرایه‌تیه‌كەی و رۆژی یەكشەممەش ٢٠٢٠/١١/١ له كاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی پێویستی له‌گه‌ڵ ئەنجامدەدرێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها به‌پێویستی دەزانین ئەوەش روونبكەینەوە ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردۆتەوە، له بنه‌ماكانی ئەركی پیشەییانه‌ی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لەم سەرپێچیه ئاگاداربكردبایه‌وه بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست.
له‌گه‌ڵ رێزدا.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.