ڕاپرسییه‌كان ده‌ریانخستووه كه جۆ بایدن كاندیدی دیموكراسیخوازه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی 51.1% له 10 به‌رامبه‌ر به 47.9% له 10 له پێش دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌یه.
زۆربه‌ی ڕاپرسییه‌كان له‌م دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جۆ بایدن جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به جیاوازییه‌كی زۆر به‌سه‌ر تره‌مپدا سه‌رده‌كه‌وێت، زۆرتر له‌وه‌ی کە هیلاری كلینتۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 دا به‌دی هێنابوو.
هاوکات تا ئێستا نزیكه‌ی 80 ملیۆن ئه‌مریكی له ده‌نگدانی پێشوه‌خت له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه و له ڕێگه‌ی ده‌نگدان به ئاماده‌بوونی خوودی ده‌نگده‌ران بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان كه ڕێكاری لێكدووركه‌وتنه‌وه‌یان تێدا گیراوه‌ته به‌ر، ده‌نگیان داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.