Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:19

به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا تا ئێستا 12 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوه‌ و 419 هاووڵاتیش برینداربوونه

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا، نوێترین زانیاری لەبارەی رزگار کردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیرى بڵاوکردەوە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە دوای بوومەلەرزەکەی شارۆچکەی سەفەریھیسار ٩٧ پاشلەرزەی دیکە روویانداوە کە ٢٠یان لە سەرو چوار پلەوە بوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوەندی ھەماھەنگی تەندروستی رێکخراوی ئافاد وەرگیراون، تا ئێستا ١٢ کەس بەھۆی بومەلەرزەکە گیانی لەدەستداوە و ٤١٩ کەسی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ھەڵمەتی گەڕان و رزگار کردن لە ١٧ بینادا بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە رێکخراوی مانگی سوور سێ چێشتخانەی گەڕۆکی بۆ دابینکردنی خواردن دروست کردووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.