ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( هەینی ) ڕێکەوتی ( ٣٠ / ١٠ / ٢٠٢٠ ) ڕووداوێکی هاتووچۆ له جۆری پێكدادان له ده‌ربه‌ندیخان ڕوویداو به‌هۆیه‌وه ( ٩ ) کەس بریندار بوون .
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای سەنگاو دوو ئۆتۆمبیل بەیەکیاندادا بەداخەوە لە ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوەدا ( ٩ ) هاووڵاتی بریندار بوون کە ( ٣ ) لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون و ( ٦ ) لەوانەش لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان چارەسەری پێویستی یان بۆ ئه‌نجام دراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.