Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:22

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆرۆنای تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

یانەی یوڤانتۆس، چاکبوونەوەی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.

یانە ئیتاڵییەکە لە راگەیەنراوێکدا لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە کریستیانۆ رۆنالدۆ دوای ١٩ رۆژ لە خۆکەرەنتینکردن و ئەنجامدانی پشکنین بۆی، دەرکەوت کە کۆرۆنای تێپەڕاندووە و ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچووە.

ئەنجامدانی پشکنینی کۆتایی بۆ رۆناڵدۆ بەمەبەستی دڵنیابوون بووە لە تێپەڕاندنی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی تاوەکو بتوانێت بەشداریی لە مەشق و راهێنانی یانەکەی بکات کە بڕیاری لە گەڕی شەشەمی خولی ئیتاڵیا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یانەکەی بەرامبەر یانەی سبیزیا یاریی بکات.

رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم، یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال ئاشكرایكرد ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌ستێره‌ی وڵاته‌كه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، پۆزه‌تیڤ بووه‌.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.