Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:32

له‌بوومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 709 که‌سیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری به‌په‌له‌ی توركیا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ ١٧ كه‌س و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشته‌ ٧٠٩ كه‌س.

به‌گوێره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و به‌په‌له‌ی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر، ١٧٠ پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ روویداوه‌ كه‌ ٢١یان سه‌رووی چوار پله‌ بوون.

راشگه‌یه‌ندرا كه‌ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ ١٧ كه‌س و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشته‌ ٧٠٩ كه‌س.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ ١٧ بینادا كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامه‌ و دوو ھه‌زار و ٧٩٩ كارمه‌ندی گه‌ڕان و رزگاركردن و ٢٠ سه‌گی گه‌ڕان و رزگاركردن و ٣٥٠ ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خراونه‌ته‌ به‌ر ئه‌رك.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.