شوفێرێكی سعوودی به ئۆتۆمبێڵكه‌ی خۆی به یه‌كێك له ده‌رگاكانی حه‌رمی مه‌ككه‌دا كێشا‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
له‌مباره‌یه‌وه سوڵتان دۆسه‌ری،وته‌بێژ به‌ناوی ئیماره‌تی ناوچه‌ی مه‌ككه له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه كه شوفێری ئۆتۆمبێڵه‌كه كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و له دۆخێكی سروشتی‌دا نه‌بووه ، دوای ده‌ستگیركردنیشی ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی كراوه.
هه‌روه‌ها سوڵتان دۆسه‌ری روونیكردۆته‌وه كه له‌رووداوه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن ئۆتۆمبێڵه‌كه خۆی به‌ده‌رگای ژماره 89ی داخراو له حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا كێشاوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.