Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:29

ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکان ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

 لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی تیکاب، سەوڵاوا و دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کەگەڕەکی شەریفاوای شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی حوسێن شێرزاد تەمەن ٢٧ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، حوسێن شێرزاد لەکاتی دەستبەسەر کران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزی پێکراوە.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ۵ی خەزەڵوەر (٢٦ی ئۆکتۆبر)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سنە هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوایان بە ناوی موحسین ئەداک دەستبەسەر کردووە. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆتایی حەوتووی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی حەبیبوڵڵا کازمی خەڵکی گوندی دۆزەخ دەرە و ئیدریس وەیسی خەڵکی گوندی قەڵاڕیانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.