Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:36

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ستار حەمە تاھیر دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێزان خانەوادەی ستار حەمە تاھیر  

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی رۆشنبیر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان خوالێخۆشبوو (ستار حەمە تاھیر).

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خزم و كەسوكار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

  انا لله وانا الیه راجعون

 

مەکتەبی سیاسی 

پارتی دیموكراتی كوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.