Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:28

که‌مال کلیچدار ئۆغلۆ بۆ ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر بوێری ئه‌وه‌ت تێدا هه‌یه‌ جانتا فه‌ره‌نسییه‌که‌ی هاوژینه‌که‌ت بسووتێنه‌

کوردستان TV
100%

كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به‌مه‌ تۆمه‌تباری كرد كه‌ كێشه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ داپۆشینی قه‌یرانی نێوخۆیی توركیا ده‌قۆزێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ی له‌ فه‌ره‌نسا روویدا بۆ داپۆشینی قه‌یرانه‌كان و داڕووخانی لیره‌ ده‌قۆزیته‌وه‌.

هه‌روه‌ها كلیچدار ئۆغلۆ به‌ ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: بایكۆتی كاڵا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كه‌ن؟ باشه‌، ئه‌گه‌ر بوێری ئه‌وه‌ت تێدا هه‌یه‌ ،جانتای هیرمس-ی تایبه‌ت به‌ هاوژینه‌كه‌ت بسووتێنه‌ و كارگه‌ی رینۆ له‌ توركیا دابخه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا ده‌شڵێت: تۆ ته‌نها لێدوان ده‌ده‌یت و كردارت نییه‌ ، ململانێكان سوودمان پێ ناگه‌ێنێ ، جیهان ده‌ست به‌ردارمان ده‌بێت و ته‌نیا ده‌مێنینه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.