سوپای عێراق، كردنه‌وه‌ی رێگه و شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ڕاستی به‌غدای راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دووباره رێگه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كانی ره‌شید، سه‌عدون، گۆڕه‌پانی ته‌حریر و پردی كۆماری به رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ئێستا رێگه و شه‌قامه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له كه‌رخ بۆ ره‌سافه و به پێچه‌وانه‌وه به رووی هاتوچۆی ئۆمبێلدا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ندی گردبوونه‌وه و خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا بوو كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا ده‌ستیان پێكرد، ئه‌مساڵیش له 25ـی تشرینی یه‌كه‌مدا، ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.