نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌هۆی پێكان تا كۆتایی مانگی داهاتوو له یاریگاكان داده‌بڕێ
نێیمار چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاری نێوان ئیستانبوڵ باشاك شه‌یرو پاریس سانجێرمان له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ دووچاری پێكانی ماسولكه‌كانی قاچی هات و له خوله‌كی بیستوشه‌ش به ناچاری یاریگای جێهێشت
به‌مه‌ش ئه‌ستێره به‌ڕازیلیه‌كه به مسۆگه‌ری له دوو یاری داهاتووی پی ئێس جی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی نانت و ڕین له خولی فه‌ڕه‌نساو یاری به‌رامبه‌ر لایپزیگ له چامپیۆنس لیگ داده‌بڕێ، هه‌روه‌ها له دوو یاری مانگی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل له پاڵاوتنی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ڤه‌نزوێلاو ئۆرگوای به‌شداری ناكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.