له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی وۆلڤه‌ر هامبتۆن میوانداری یانه‌ی كریستال پالاسی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای مۆلینیۆ به‌رێوه چوو ، تیایدا یاریزانانی خاوه‌ن یاریگا به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به روبه‌روبوونه‌وه كرد، له خوله‌كی هه‌ژده یاریزانی فه‌ره‌نسی رایان ئیت نوری گۆلی یه‌كه‌می وۆلڤه‌ری تۆمار كرد ، له خوله‌كی بیست‌و حه‌وتیش دانیێل بۆدینسی پورتوگالی گۆلی دووه‌می له‌سوودی میوانداره‌كان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و یانه‌ی وۆلڤه‌ر هامبتۆن چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانی له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی بۆ سێزده خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی كریستال پالاسیش خاوه‌نی ده خاله‌و له پله‌ی نۆیه‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.