یانه‌ی یوڤێنتوس ڕایگه‌یاند، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه به ته‌واوی له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووه‌وه
كارگێڕی یوڤێ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه كریستیانۆ دوای نۆزده ڕۆژ له تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا پشكنینی تاقیگه‌یی تایبه‌ت به په‌تاكه‌ی بۆ كرا‌و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌شی نێگه‌تیڤ بوو و ڤایرۆسه‌كه‌ی به ته‌واویی تێپه‌ڕاند
به‌مه‌ش یاریزانه‌كه كۆتایی به ماوه‌ی كه‌ره‌نتین كردنی دێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕیزی تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام جارێكی دیكه پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێته‌وه، جێگای باسه له سێزده‌ی ئه‌م مانگه‌دا یانه‌ی یوڤێنتوس رایگه‌یاندبوو كه كریستیانۆ تووشی كۆرۆنا بووه‌و له‌و كاته‌وه خرایه كه‌ره‌نتینه‌وه
هه‌ر به‌م هۆیه‌ش له سێ یاری ئه‌م دواییه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كرۆتۆنێ و هیلاس ڤێرۆنا له خولی ئیتاڵیا‌و بارسێلۆنا له چامپیۆنس لیگ دابڕا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.