نووسینگەی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه رایده‌گه‌ێنێت: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە دوای نەخۆشکەوتنی لەچەند ڕۆژی رابردوو بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كەركوك کاتژمێر 11:00ـی شەوی هەینی کۆچی دواییکرد.
نووسینگه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم راشیده‌گه‌یه‌نن كه له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆى له كوردستان به‌خاك ده‌سپێردرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ه‌ش ده‌كه‌ن كه بەشێوەیەکی کاتی ته‌رمى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکووك ئازاد دەکرێت و لەژێر ئەمنیەت و ئارامیی هێزەکانی پێشمەرگەدا دەبێت، بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکووكی پیرۆز.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
(ێا أَیَّتُهَا النَّفْسُ الْمُگْمَئِنَّه‌ُ ارْجِعِی إِڵى رَبِّكِ رَاچِێه‌ً مَرْچِیَّه‌ً فَادْخُلِی فِی عِبَادِی ۆادْخُلِی جَنَّتِی))
هاونیشتمانیانی ئازیز لە کەرکوک و کوردستان ...
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، کە دوای نەخۆشکەوتنی لەچەند ڕۆژی رابردوو بەڕێز دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری كەركوك کاتژمێر 11:00ـی شەوی هەینی کۆچی دواییکرد. هاوکات ئاشکرای دەکەین، کە لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەو کاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت ، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز. بەڕێز دکتۆر نەجمەین، پێش کۆچکردنی یەکجارەکی، ڕاسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، کە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵەغی و پرسەیەکی بۆ دانەنرێت. خانەوادەی دكتۆر نەجمەدین سوپاسی بێ پایانی خۆیان بۆ هەموو لایەك دەردەبرن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی لە خەمی تەندروستی خواڵێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین بوونە.
(( إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ))
نووسینگەی خوالێخۆشبوو
دکتۆر نەجمەدین كەریم
٣١/١٠/٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.