له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه له بۆریه‌كی گواستنه‌وه‌ی غاز له باشووری عێراق روویداوه، 20 كه‌س برینداربوون.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی عێراق بڵاویكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز له پارێزگای موسه‌ننا باشووری عێراق روویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، 20 كه‌س برینداربوون له نێویاندا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌ن، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك ئه‌و بۆریه‌دایه كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاژانسی ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، كه‌وتووه‌ته‌وه.
هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زاندراوه و ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی عێراقیش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.