ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی له پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ناوبراو، پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی هاووڵاتییان، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی له پارێزگای كه‌ركووك، دوو تیرۆریستیی داعشیان ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون، له به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك سه‌ربه داعش و چه‌كداربوون و چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستیان دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌نجامداوه.
باس له‌وه‌شكراوه كه دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان، ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ریاندا بگیرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.