فراکسیۆنی پارتی لهپهرلهمانی كوردستان لهپهیامێكدا بەبۆنەی كۆچی دوایی د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك سەرەخۆشی لە خاوادهی دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كهركوك دەكهن
دهقی پهیامهكه:
سەرەخۆشی فراکسیۆنی پارتی بە بۆنەی کۆچی دوایی د.نەجمەدین کەریم
هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین کەریم، سیاسەتڤانی ناسراوی گەلی کوردستان، هەموومانی غەمبار کرد. فراکسیۆنی پارتی بەم بۆنە غەمناکەوە، سەرەخۆشی لەکەسوکاری کۆچکردوو، خەڵکی کەرکووک و هەموو کوردستانییان دەکات.
نەجمەدین کەریم، سیاسەتمەدار و پێشمەرگەیەکی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول بوو،مرۆڤێکی نیشتیمانی و کورد پەروەر بوو کە لە پرسە نەتەوەییەکان لەبەرەی گەلدا بووەو ڕۆڵی دیارە، لەو سەردەمەی کە وەک پارێزگاری کەرکووک کاریکردووە خزمەتێکی بەرچاوی بە هەموو پێکهاتەکانی شارەکە کردووەو ڕەنگڕێژی پێکەوە ژیان لەسەردەمیدا بەڕوونی دیاربووە..
کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم خەسارەتێکی گەورەیە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان.
خوای گەورە گیانی نەجمەدین کەریم بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات
انا للە و انا الیه راجعون
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.