نوێكراوه‌ته‌وه ..
دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز له پارێزگای موسه‌ننا باشووری عێراق روویدا، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی زانیاری دژبه یه‌ك سه‌باره‌ت به قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی كه له یه‌كێك له بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز له ناوچه‌ی نه‌جمی سه‌ربه قه‌زای رومێسه له پارێزگای موسه‌ننا روویداوه، دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28ی دیكه‌یش برینداربوون كه نۆیان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك له باره‌گاكانی لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك ئه‌و بۆره‌یه دایه كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زاندراوه و هه‌وڵه‌كانیش بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه.
لای خۆیه‌وه حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاند كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه، یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنجی دیكه‌یش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردوه كه یه‌كێك له بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز له باكووری پارێزگای موسه‌ننا ته‌قیوه‌ته‌وه كه به‌هۆیه‌وه یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی گیانی له‌ده‌ستداوه و پێنجی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، چه‌كداره‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی پاسه‌وانی باره‌گایه‌كی لیوای 44 بووه كه كه‌وتووه‌ته نزیك ئه‌و بۆریه‌ی كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.