Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 08:22

ڕاگەیاندراوێک لە لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی په‌رله‌مانی کوردستان

کوردستان TV
100%


 لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان  لە مەڕ بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانیان لە عێڕاق راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی  لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی هاتووه‌ وەک لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانیان لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠٢٢ بەرز دەنرخێنین و بە بڕیارێکی بەرپرسانە ئەژمار دەکەین.

 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن  ئەڵمانیا وەک یەکێک لە وڵاتانی هاوپەیمان لە دژی داعش، لە ساڵانی ڕابردوو تا کو ئێستە ڕۆڵێکی مەزنی بینیووە لە شەڕی دژی داعش و مەشقپێکردن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو سۆنگەیەوە پێشوازی گەرم لەو بڕیارە دەکەین.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.