بەبۆنەی كۆچی دوایی د. نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كۆچی دواییی د. نەجمەدین كەریم، بۆ ئێمە و بۆ گەلی كوردستان هەواڵێكی خەمناك بوو. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم پێشكه‌ش بە هاوسەر و منداڵەكانی، كەسوكار و خزمانی و خەڵكی كەركووك و گەلی كوردستان دەكه‌م، هاوخه‌میانم.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه د. نەجمەدین كەریم، تەمەنی گەنجیی خۆی بەخشییە شۆڕشی كوردستان و وەك پزیشكێكی لێهاتوو و پێشمەرگەیەك بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵاندا كرد. له كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى بارزانیى نه‌مردا، دڵسۆزانه خزمه‌تى كرد. لە ئەمه‌ریكا وەك پزیشكێكی كارامه كاری كرد بەبێ ئەوەی لە خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی داببڕێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هۆگری و پابەندییەكی بێسنووری بۆ شارەكەی، كەركووك هەبوو. دوای ئەوەی بووە پارێزگار، زۆر كاری گرنگی خزمەتگوزاری بۆ كه‌ركووك ئه‌نجام دا، دووركەوتنەوەشی لە كەركووك بە شێوەیەكی نائاسایی و بارودۆخی ئاڵۆزی شاره‌كه، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دروستكردبوو.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه د. نەجمەدین دڵسۆزی كوردستان و نەتەوەكەی بوو، لەبەر ئەوەش پەیوەندییەكی زۆر فراوانی لەگەڵ خەڵك و هێز و لایەنەكانی كوردستاندا هەبوو، به‌تایبه‌تى سه‌رۆك بارزانى و خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال، بۆ هه‌موو ئەو ئەركانەش ئاماده بوو كه بەهۆی ئەو پەیوەندییە فراوانەیەوە دەكەوتنە سەرشانی.
له‌كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت خەبات و دڵسۆزیی د. نەجمەدین كەریم لە بیری ئێمە و هەموو دۆست و ئاشنایانی و خەڵكی كوردستاندا بە زیندوویی دەمینێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.