نوری حەمە علی بەرپرسی میحوەری کەرکوکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بهبۆنهى كۆچی دوایی دكتۆر نهجمهدین كهریم پارێزگاری كهركوك پهیامێكی بڵاو كردهوه
نوری حەمە علی بەرپرسی میحوەری کەرکوکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رایدهگهێنێت بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و نیشتیمانپەروەری گەلەکەمان و پارێزگاری شەرعی کەرکوک دکتۆر نەجمەدین کەریممان پێگەیشت
دهشڵێت دکتۆر نەجمەدین کەریم کە زیاتر لە نیو سەدە خەباتی شاخ و شار و تاراوگەی ھەبووە لە پێناو کوردستاندا
نوری حەمە علی بەرپرسی میحوەری کەرکوکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كه دكتۆر نهجمهدین وەکو پارێزگاری کەرکوک سەربەخۆ خوازێکی کوردستان بوو کە ڕۆڵی گرنگی ھەبوو لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆم و بەرز ڕاگرتنی ئالای کوردستان
لهكۆتاییدا رایگهیاندووهه پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەکەی و خەڵکی خۆشەویستی کەرکوک دەکەم لە خوای گەورە داواکارم کە جێگای کۆچکردوو بەھەشتی بەرین بێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.