له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سوپای عێراق له قه‌زای به‌له‌د سه‌ربه پارێزگای سه‌لاحه‌ددین باكووری عێراق، دوو فڕۆكه‌وان، گیانیان له‌ده‌ستدا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی سوپای عێراق له جۆڕی(Cessna Caravan- 172) له میانی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی رۆتیندا و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه، ئاگری گرتووه و له ناچه‌ی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌ربه قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدراوه كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌وه، دوو فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه‌یه به ناوه‌كانی سه‌یف عاید كه پله‌ی موقه‌ده‌م بوو له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی به ناوی عه‌لی ره‌سول كه ئه‌ویش پله‌ی نه‌قیب بوو، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.