مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سیاسەتمەداری گەلەکەمان (د.نەجمەدین كەریم) پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه رایگهیاند: خوالێخۆشبوو، خاوەن هەڵوێست و وەفادار بوو بۆ كێشەی كورد و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەی، لەو پێناوەشەدا وەکو سیاسەتمەدار و دبلۆماتکارێکی سەنگین و وەکو دکتۆرێکی شارەزاش، دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت و تێكۆشان بەردەوام بووە.
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەدار و تێكۆشەری گەلەکەمان (د.نەجمەدین كەریم)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە نیشتمان پەروەرەکەی و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و خەڵکی دڵسۆزی شاری کەرکوک و سەرجەم کوردستانیان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.
(د.نەجمەدین كەریم) ساڵی(1949)لە شاری كەركوكی دڵی کوردستان لەدایك بووە و، هەر لەو شارە دەستی بە خوێندن کردووە، ساڵی (1972) بڕوانامەی كۆلێژی پزیشكی موسڵی بەدەستھێناوە و لەھەمان ساڵدا بۆتە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و پەیوەندی بە ریزەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلولەوە کردوە، پاشان دەچێـتە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو لەوێ خوێندنی باڵا لەبواری پزیشكی تەواو دەكات و لە ساڵی(1988) كۆنگرەی نەتەوەیی كوردی لە باكووری ئەمریكا دامەزراندووە، ھەروەھا رۆڵێ هەبووە لە دامەزراندنی بەشی كوردی ئێزگەی ئەمریكا و، ساڵی (1996) پەیمانگەی كوردی لە ئەمریكا دامەزراندووە، دواجاریش لە ساڵی (2011) دەبێتە پارێزگاری کەركووك.
خوالێخۆشبوو، كەسایەتیەكی ناسراو و رۆشنبیر و، خاوەن هەڵوێست و وەفادار بوو بۆ كێشەی كورد و خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەی، لەو پێناوەشەدا وەکو سیاسەتمەدار و دبلۆماتکارێکی سەنگین و وەکو دکتۆرێکی شارەزاش، دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت و تێكۆشان بەردەوام بووە، بۆیە لەدەستدانی زیانێكی گەورەیە و بۆ ھەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
وێرای دووبارە پرسە و سەرەخۆشیمان، هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و ئازادیخۆز و دڵسۆزانی کوردستان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەکەیی و خوای گەورە بە بەھەشتی بەرینی شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
31ـی10ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.