وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند سبەی یەكشەممە لیژنەی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست لە سەر پرۆسەی خوێندن ده‌درێت.
دكتۆر ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به بڕیاردان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن ئه‌نجامده‌درێت و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی گفتوگۆی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین.
وه‌زیری په‌روه‌رده گوتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و لای ئێمه ژیانی مامۆستایان و قوتابیانمان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
سەبارەت بە ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن، وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: داتاكانمان داوەتە وەزارەتی تەندروستی و سبەی وەزارەتی تەندروستی رای خۆیان لەسەر دۆخی قوتابخانەكان پێشكەش دەكەن.
سه‌باره‌ت به داخستنی قوتابخانه‌كان وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگەیاند: لەبەر ئەوەی بابەتی كۆرۆنا گرفتێكی تەندروستی ئێمە ناتوانین بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی دەوام بدەین، بەڵكو دەبێ وەزارەتی تەندروستی بڕیار بدات، ئەو كات ھەر بڕیارێك بدرێت ئێمە جێبەجێی دەكەین.
ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوەشکرد خوێندن بەردەوام بێت یان دوابخرێت تاقیکردنەوەکان لەناو هۆڵەکان دەکرێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، د.ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان قوتابخانه‌یه‌ك و باخچه‌یه‌كی ساوایان له ناحیه‌ی باسرمه كرده‌وه، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ی خوێندنه‌دا گوتی ئه‌مساڵیش به‌نیازین وه‌كو ساڵی رابردوو كرێی خوێندنی ناحكوومی كه‌مبكه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.