به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دووباره رێگه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كانی ره‌شید، سه‌عدون، گۆڕه‌پانی ته‌حریر و پردی كۆماری به رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل كرانه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەكەم سەبارەت بە كردنەوەی ڕێگەی گۆڕەپانی تەحریر و پردی جمهوری لە ناوەڕاستی بەغدا سەرۆكوەزیران تویتێكی بڵاوكردەوە و نوسیویەتی، گەنجەكانمان لە گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نموونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا، ئەمڕۆش بە كردنەوەی گۆڕەپانەكە بۆ هاتوچۆ و ئاساییكردنەوەی ژیان.
كازمی ده‌ڵێت: جەختیان لە نیشتماندۆستی خۆیان كردەوە، هەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد، وادەی گۆڕانكاریی داهاتووە كە گەنجانمان بەسنگی فراوانەوە دەستیانپێكرد.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە تویتەكەیدا ئەوەیشی نووسیووە عێراق، گەنجەكانی لە بیر ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.