Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:46

له‌ عێراق 1997 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 1997 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2414 كەسیش چاكبوونەتەوە و 48 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا 48 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆناش له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تۆماركراون.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا‌ دووهه‌زار و چوارسه‌د و چوارده‌ تووشبووی دیكه‌ كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌.

چوارسه‌د و په‌نجا و دوو تووشبووی كۆرۆنا له‌ عێراق له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كۆی گشتی مردووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌هه‌زار و نۆسه‌د و ده‌ كه‌س و كۆی گشتی تووشبووان بۆ چوارسه‌د و حه‌فتا و دوو شه‌شسه‌د و سی تووشبوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.