سەرۆك بارزانی، بۆ كۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین كەریم پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی كەسوكاری خوالێخۆشبوو كرد و رایگهیاند: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.