Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:32

حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د مسته‌فا : په‌که‌که‌ پێویسته‌ لە هەستیاریەتی هەرێمی کوردستان تێبگەن

کوردستان TV
#7
100%

لە میانەی بەشداری كردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی پەكەكە هۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكەیە، حەسەن ئەحمەد مستەفا چاودێری سیاسی رایگەیاند سەرەتا پێویستە باس لە تەواوی رەوشەكە بكرێت.

لە سەر ئاستی جیهان، شێوازێكی نوێ هەیە بۆ سیاسەت كردن كە ئەویش دابەش بوونی جیهانە بۆ سەر چەند هەرێمێك. توركیا بڕیاری داوە كە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەراست كۆنترۆڵ بكات، پێویستە وڵاتە لاوازەكان، مەترسیەكان ببینن كە چۆن ئەو وڵاتانە گرنگی بەو هەرێمانە دەدەن و بەرژەوەندیەكانی خۆیان لەوێوە مسۆگەر دەكەن.

توركیا وەك پێشبینی بكرێت یان نەكرێت كردوویەتی، ئامانجێكی گەورەی هەیە بۆ نەهێشتنی قەوارەی كوردی، لە كوێ گەریلایەكی پەكەكە هەبێت سەربازێكی توركیای لێیە. پەكەكە رەچاوی هیچ شتێك ناكات، بەپێی ئەو پەروەردەی كە هەیانە خەڵكی دیكە سفر دەكەنەوە.

پەكەكە سوود لە هەموو قەیرانەكانی ناوچەكە دەبینن لە رووی سیاسی و ئابووری و كەلتوری، ئەوە خزمەت بە خۆیان و بە كورد ناكات بە گشتی. سیاسەت كردنیشیان بەم شێوەیە ناعاقلانەیە وای كردووە رای نێودەوڵەتیان لەگەڵ نییە. هەر دەبینین لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان روحی كوردایەتیان بە تەواوی لاواز كردووە.

پەكەكە لە لایەن ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا و توركیا و زۆر لە وڵاتانی جیهان بە گروپێكی تیرۆریستی ناونراون، بۆیە ئەو گروپە لە شەنگاڵ هەوڵ دەدەن خۆیان بخزێننە ناویان بەناوی كەمە ئاینەوە كە ئێزیدین خۆیان حەشار بدەن و سۆزی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بۆ خۆیان رابكێشن، بەڵام ناتوانن خۆیان لە بن ناوی میللەتی كورد بشارنەوە نە لە سوریا و نە لە هەرێمی كوردستان نە لە توركیا هەولەكانی پەكەكە و ستراتیژیەتیان بۆ لاوازكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، خەڵكی كوردستان باش ئەو راستییە دەزانن و تێدەگەن كە گرفتەكان لە كوێن، دەزانن ئەگەر هێزێكی تۆكمە نەبێت وەكو پارتی لە هەرێمی كوردستان بارودۆخ بە تەواوی ئالۆز دەبێت.

پەكەكە بە بۆچوونی خۆیان، خۆیان بە بەدیلی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەزانن كە ئەوە تێپەڕاندنی تەواوی هێلی سوورە.

حه‌سه‌ن ئەحمەد مستەفا چاودێری سیاسی رایگەیاند كە ئارامی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە نەك بۆ ناوچەكە، بەڵكو بۆ تەواوی جیهان و بۆ وڵاتانی زلهێزیش، بۆیە پەكەكە دەیەوێت ئەو ئارامییە بكاتە ئامانج.
پەكەكە دەبێت ئەو واقیعە بزانێت كە خەباتی پارتی زانی بەرامبەر بە تەكنەلۆجیا بەكۆتا هاتووە، دەبێ ئەوەش بزانێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان قورسایی خۆی هەیە و ناوچەیەكی زۆر گرنگی لە ژێر دەستدایە شەرعیەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە و جەماوەرێكی گەورەی هەیە، سنووری بە سەر دراوسێكانی ئەوروپایەوە، لەگەڵ عێراق و سوریا و توركیا و ئێران دراوسێیە. با ئەوان بڵێن حكومەتی پارتی، بە حكومەتی ئەمەریكاش دەلین حكومەتەكەی ترامپ، بەڵام ئەوەی گرنگە لە هەستیاریەتی هەرێمی كوردستان تێبگەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.