دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ سه‌ر به ناحیه‌ی شیلادزێ خوازیاران په‌كه‌كه و سوپای توركیا شه‌ڕو ململانێی خۆیان له گوند‌و ئاواییه‌كانی ئه‌وان ببه‌نه ده‌ره‌وه، به‌هۆی په‌كه‌كه زیانێكی مادده‌یش به دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌وتووه.
به هۆی شه‌ڕو پێكدانانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیانی گیانی و مادیان به‌ركه‌وتووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ سه‌ربه ناحیه‌ی شیلادزێ خوازیاران په‌كه‌كه و سوپای توركیا شه‌ڕو ململانێی خۆیان له گوند‌و ئاواییه‌كانی ئه‌وان ببه‌نه ده‌ره‌وه.
دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیریێ ده‌شڵێن له‌سه‌رده‌می شۆڕشه كوردییه‌كان ئه‌وان له‌سه‌ر خاكی خۆیان شه‌ڕیان ده‌كرد و به‌رگرییان له خاكی كوردستان ده‌كرد و له‌سه‌ر خاكی هیچ وڵاتێكی دیكه شه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، بۆیه داوا له په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن شه‌ڕ و ناكۆكی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ناو خاكی توركیا.
شایه‌نی باسه تۆبخانه‌كان و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا به هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئه‌م ناوچانه رۆژانه بۆردومان ده‌كات و زیانێكی زۆر به‌م ناوچانه‌ی گه‌یاندووه و هه‌روه‌ها جوتیارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش ناتوانن سوود له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان وه‌رگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.