لە شاری لیۆنی فەرەنسا کەسێک قەشەیەکی بە گولە بریندارکرد، تەقەکەرەکە دوای بریندارکردنی قەشەکە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.
وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا رایگەیاند: کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە پۆلیس لە شارى لیۆن مامەڵە لەگەڵ رووداوێکى ناخۆش دەکات، رووداوەکەش ئەوەیە هێرشبەرێک بە گولـلە قەشەیەک بریندار دەکات.
وەزارەتى ناوخۆ دهڵێت پۆلیسی شارەکە رایگەیاندووە کە هێرشکارەکە چەکێکی لە جۆری تاپڕ پێبووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان بە دوایدا دەگەڕێن.
قەشەکە بەسەختی برینداربووە و لە شوێنی رووداوەکە فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ کراوە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
وەزارەتى ناوخۆى فەرەنسا باس لەوە دەکات هێزى ئەمنى زۆر لە ناوچەکە بڵاوەى پێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.