داعش فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر فه‌ره‌نسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی تیرۆریستی داعش داوایكردووه هێرش بكڕیته سه‌ر فه‌ره‌نسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌جیهان ئه‌ویش وه‌ك وڵامێك بۆ بێرێزییه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر ئایین و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام.
راگه‌یه‌نداروه‌كه‌ی داعش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی پێنجشه‌مه‌ی بیست و نۆی ئۆكتۆبه‌ر، توندڕەوێکی بەرەگەز تونسی، لە شاری نیسی فەرەنسا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر کەنیسەیەک و سێ هاووڵاتیی مەدەنی کوشت، تا ئێستاش هیچ گرووپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هه‌رچه‌نده داعش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری نیس نه‌كردووه، به‌ڵام هێرشكردنه‌سه‌ر فه‌ره‌نسا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، به تاكه رێگه‌ی ناچاركردنی ئه‌و وڵاته بۆ كۆتاییهێنان وروژاندنی موسوڵمانان داده‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.