دانیشتوانی گه‌ره‌كی شۆریجه‌ی كه‌ركووك وه‌كو وه‌فایه‌ك وێنه‌ی كۆچكردوو، د.نەجمەدین کەریمیان هه‌ڵواسیبوو لەلایەن هێزه‌كانی لیوای 61ی وێنه‌كان لێكرانه‌وه.
دوای ئەوەی لەلایەن ھاووڵاتیانی کەرکووک وەک ھاوخەمیەک بۆ دەربرینی کۆچی دوای دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووک وێنەیان دانابوو لەلایەن هێزه‌كانی لیوای 61ی تایبەت بە سەرۆک وەزیران لە کەرکووک سەرجەم وێنەکان لێكرانه‌وه لادران.
ھاوکات لە گەرەکی رحیم ئاوای شاری کەرکووک ھاووڵاتیەک لە ئۆتۆمبێلەکەی وێنەی كۆچكردوو دکتور د.نەجمەدین کەریمی هه‌ڵواسیبوو، لە لایەن پۆلیسی کەرکووک رێگری لە ئۆتۆمبێلەکە کرا وێنەکەیان بە شۆڤیرەکە لادا.
هه‌روه‌ها سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکووک فەرمانیدا وێنەی دکتور نەجمەدین کەریم قەدەغەیە لەکەرکووک هەڵواسرێت.
شایه‌نی باسه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لادراو له شوێنی ئه‌و به سه‌پێندراوی راكان سه‌عید جبوری به وه‌كاله‌ت پۆستی پارێزگای كه‌ركووكی وه‌رگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.