بەپێی ئامارە جیهانییەکان، تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا 46 ملیۆن و 195 هەزار و 945 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و 195 هەزار و 676 کەس گیانیانلەدەستداوە، تا دێت رێژهی تووشبووانی كۆرۆنا له بهرزبوونهوهدایه.
حکومەتی بەریتانیا، بەهۆی زۆربوون و هەڵكشانی رێژەی توشبوون بە پەتای كۆرۆنا لە ئینگلتەرا، تاوتوێی ئەوە دەكرێ هەفتەی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆی گشتی رابگەیەنرێ.
بڕیارە بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران، هەفتەی داهاتوو تاوتوێی مانگێك قەدەغەی هاتووچۆ بکات.
میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن حکومەت رۆژی دووشەمە 2ی تشرینی دووەم، بڕیارێكی نوێ رادەگەیەنێ، کە بڕیاری "لە ماڵەوە بمێنەوە"، ئەو بڕیارە قوتابخانە و زانكۆکانیش دەگرێتەوە.
لهلایهكی دیكهوه بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ شەممە لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی یۆنان بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی لەشەواندا راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەنراوێک، جگەلە قەدەغەی هاتوچۆی شەوان، هاوکات بڕیاری داخستنی یانە و چێشتخانەکانیش دراوە و بریارەکە لە 3-ی نۆڤەمبەرەوە تا مانگێک کاریپێدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.