دكتۆر به‌ختیار كه‌ریم له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا باس له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم -ی برای ده‌كات.
دكتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت : پێش نزیكه‌ی مانگێك توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، پاشانیش ڕه‌وشی باش بوو بوو پزیشكه‌كانی هیوایه‌كی زۆریان پێداین كه به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات به‌ڵام به داخه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه جه‌ڵته‌یه‌كی تر لێی دا و بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی له ڕۆژی هه‌ینی.
دكتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت : وه‌كو برایه‌ك ناوبه‌ناو قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرم و ئاماده‌ی ده‌كرین بۆ ئه‌وه‌ی كه پاش مه‌رگی ئاماده بین و به‌هێز بین.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌ڵێن دكتۆر نه‌جمه‌دین پێشتر شێرپه‌نجه‌ی هه‌بووه و پاشان جه‌ڵته لێی داوه ، دكتۆر به‌ختیار ده‌ڵێت : ڕاسته شێرپه‌نه‌ی هه‌بوو و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆكاری مه‌رگی بوو جه‌ڵته‌كه بوو.
دكتۆر به‌ختیار ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كه‌ركوك كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له سه‌ر ته‌ندروستی دكتۆر نه‌جمه‌دین.
شایانی باسه دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ڕۆژی هه‌ینی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی واشنتن به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.