حەسیبە گەردی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند ساڵی ڕابردوو نرخی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەھلیەکان کەمکرایەوە و بڕیارە بۆ ئەمساڵیش نرخی کرێی خوێندن 25% کەم بکرێتەوە و بڕیارەکەش دەچێتە واری جێبەجێکردن، پەیوەندیشمان بە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کردووە، قوتابیانی دڵنیا کردۆتەوە لە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن.
دهشڵێت ئەوانەی قیستی یەکەمیانداوە لە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەھلیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لەکاتی دانی قیستەکانی داھاتوو مافی ھیچ قوتابیەک نافەوتێت.
حەسیبە گەردی ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كه کەمکردنەوەی نرخی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئابووری قوتابیانی ھەرێمی کوردستانە ئەوەش ھاوکاریەکی باشە بۆ قۆناغی ئێستا 25%ی کرێی خوێندن کەمبکرێتەوە، چونکە کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش کەمکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.