به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كه‌وتنه كاری كامێرا جێگیره‌كانی ناو شاری سلێمانی بڵاو كرده‌وه
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی دا هاتووه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شوێن و واده‌ی كه‌وتنه كاری كامێرا جێگیره‌كانی تۆماركردنی سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، هاتووچۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوا له‌شۆفێران ده‌كات پابه‌ندی ئه‌و خێراییه بن كه له شه‌قامه‌كان و ڕێگه‌وبانه‌كان دیاریكراوه
له‌به‌شێكی دیكه‌ى روونكرنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: هاوكات ڕایده‌گه‌یه‌نین هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كه‌وتنه‌كاری كامێرا‌كان له‌ئارادا نییه، هه‌ركاتێك به‌فه‌رمی بڕیاری كه‌وتنه‌كاری كامێرا‌كان بدرێت، به‌چه‌ند ڕۆژێك پێشوه‌خت له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمییه‌وه له وێب سایتی فه‌رمی هاتووچۆی سلێمانی و ڕادیۆی (ترافیك ئێف ئێم)ه‌وه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.