هۆگر عەزیز گوتەبێژی بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی هەولێر رایدهگهێنێت كه دوای ئەوەی ڕووداوێكی شەڕكردن لە یەكێك لە كافتریاكانی نزیك ناحیەی عەنكاوە ڕوویدا كە چوار تۆمەتبار بەشداربوون، لەئاكامدا تەقە دروست دەبێت و خاوەن كافتریاكە بریندار دەبێت.
ئاماژه بهوهش دهكات كه ھێزەكانی پۆلیس یەكێك لە تۆمەتبارەكانیان دەستگیركرد و سێ تۆمەتباری دیكەش لە شوێنی ڕووداو ڕایانكردبوو، دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆری ھێزەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان، دواتر تۆمەتبارێك بەناوی (ڕ.خ)خۆی ڕادەستی هەواڵگری گشتی كرد و ڕادەستی پۆلیسی هەولێر كرایەوە، ڕاگیراوە بەپێی ماددە (٤٠٥ بڕگە ٣١) لە یاسای سزادان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.