ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه بریكاری تایبه‌تی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی كه یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێن،سه‌رۆكی پێشووی رژێمی عێراق له 2003 ،كۆچی دواییكرد.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی دنڤه‌ر پۆست كه له‌شاری دنڤه‌ر له پایته‌ختی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ ده‌رده‌چێ،جیمس دیڤیس له‌كاتی پیاسه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌ی، به‌یانی هه‌ینی تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بۆته‌وه.
دیڤیس دوای ده‌ستگیركردنی سه‌دام حوسێن له ناوچه‌ی دۆر له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له 13ی دێسه‌مبه‌ری ساڵی 2003 ،سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و تیمه‌ی ده‌كرد كه به‌رپرسبوون له لیپرسینه‌وه له سه‌دام حوسێن و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆرو دی ئێن ئه‌ی .
دیڤیس له ساڵی 2008 كراوه‌ته به‌رپرسی نووسینگه‌ی فیدراڵی له ده‌نڤه‌رو له‌و كاته‌دا ئه‌ركه‌ی تازه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه كه بۆ ماوه‌ی چوارساڵ له‌نێو بارهه‌ڵگرێك ژیاوه‌و خه‌ریكی راوه‌دوونانی سه‌ركرده‌كانی تیرۆریستان له عێراق و ئه‌فغانستان بووه‌و به‌دوای چالاكوانانی قاعیده له‌ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا گه‌ڕاوه.
هه‌روه‌ها دیڤس پارێزگاری له‌و وێنه‌یه‌دا كردووه‌و كه له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن گرتوویه‌تی و له‌وكاته‌دا ره‌تیكردۆته‌وه كه سه‌یری كامیرا نه‌كات.
جیمس دیڤیس له دیدارێكدا كه له‌ساڵی 2008 له‌گه‌ڵیدا سازكراوه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و كاته‌ی سه‌دام حوسێن ده‌ستگیركراوه، پیاوێكی پیرو نه‌خۆش بووه، هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی خراپ بووه‌و نه‌یتوانیوه باش نان بخوات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.