Erbil 38°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 12:20

له‌مانگی ئۆکتۆبه‌ردا 15 کۆڵبه‌ر به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم 15 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری 2020 دا، لانیکەم 15 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 87٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا 4 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و11 کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیە تۆمار کراوە کە هەر کامەیان ٦ حاڵەت بووە.

هەروەها، دوو کۆڵبەریش کە برا بوون بە تەقەی هێزەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٣ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٨٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو ) کە دەکاتە ۶.۵٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتان: ١ حاڵەت (١ بریندار) کە دەکاتەن ۶.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو ٤ بریندار).
پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت ( ٢ کوژراو و ٤ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ).

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.