راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه له‌مانگی رابردودا، لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له (58) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوی به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبردوه.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی قائیمقامیه‌تى سلێمانیدا هاتووه ، به‌پێی راپۆرتی مانگانه، لیژنه‌ی له‌ناوبردن كه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی كردوه، هاتوه: به‌هۆی نه‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه له‌مانگی (10) ده‌ستیان به‌سه‌ر (58) تۆن و (750) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لیژنه‌كه له‌راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی رونكردوه‌ته‌و كه‌له (10.1 تا 2020.10.31 ) له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابورییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، پێكهاتون له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (برنج، هێلكه، ماست په‌نیر، خامه، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه گازییه‌كان و نه‌سته‌له ) پاككه‌ره‌وه‌كان (تایت، سابون، شامپۆ، سابون).
هه‌روه‌ها: بڕیكی زۆر مه‌وادی جوانكاری كه پێكهاتون له (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ، موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون، سه‌رجه‌می ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌یان له‌ناوبردوه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.