ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه خۆپیشانده‌رانی ناڕازی ده‌رگای دیوانی پارێزگای زیقاریان داخست و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری شاره‌كه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی دوێنێ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان خۆپیشادانكێكان له‌گۆڕه‌پانی حه‌بوبی سازكرد‌و هۆشدارییان دا له بڵاوه‌كردنی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌و دا‌واشیان كرد پارێزگاری له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كاندا بكرێت.
هاوكات داوایان له‌فه‌رمانده‌یی سۆمه‌رو فه‌رمانده‌یی پۆلیس كرد كه رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان زیاتر بكرێت و دا‌واشیان له مانگرتووان كرد هه‌ڵنه‌چن و پارێزگاری له خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌دا بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر /فورات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.