كاتژمێر ۱۲‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی زانكۆلاین راده‌گه‌یه‌نرێت.
عه‌باس ئه‌كره‌م ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرێت و ناوی ئه‌و خوێندكارانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه له به‌شه‌كانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراون.
عه‌باس ئه‌كره‌م له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "كاتژمێر ۱۲‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئه‌نجامی زانكۆلاین و وه‌رگرتنی ده‌رچوانی ١٢ ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت".
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای راگه‌یه‌ندنی ئه‌نجامه‌كان، سیستمی ئه‌لیكترۆنی زانكۆلاین به‌رده‌ست ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوی خوێندكاران له‌و به‌ش و كۆلێژانه‌ی تیایدا وه‌رگیراون و ده‌رچووانی ١٢ی ئاماده‌یی ده‌توانن له‌و رێگایه‌وه ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.