حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌رمانانه‌یان دابینكردووه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، به‌كارده‌ھێندرێن.
حه‌سه‌ن ته‌میمی له لێدوانێكدا رۆژنامه‌وانییدا گوتی: وێرای گرانی نرخه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه‌مان دابینكردووه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌كارده‌ھێندرێن و له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌رده‌ستن.
راشیگه‌یاند كه بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌یان داوه و رێگه‌یانداوه ھاووڵاتییان له رێگای به‌كارھێنانی ماسكه‌وه كاری رۆژانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه عێراق له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بووه‌ته‌وه و گوتی: تیمه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یان لای خۆیان تۆماركردووه كه ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن فرۆشگاكانی بازرگانی پابه‌ندنين به رێنماكانی ته‌ندروستییه‌وه.
حه‌سه‌ن ته‌میمی ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنایه‌وه كه بۆ چه‌ندین جار له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه و نووسراوه‌وه، ھاووڵاتییانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له كاتی ئه‌نجامدانی پشكنیین و تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا، ئه‌وا ده‌توانن راپۆرتی پشكنینه‌كه‌یان به‌رن بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی گشتیی یان ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر، چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، تا ئێستا ٤٧٢ ھه‌زار و ٦٣٠ی كه‌س له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، ١٠ ھه‌زار و ٩١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٩٩ ھه‌زار و ٦٥٥ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.