Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:28

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک که‌ناراوه‌کانی شارۆچکه‌ی کوشئه‌داسی تورکیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كوشئه‌داسی سه‌ر به‌ پارێزگای ئایدن سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌ روویدا.

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی زانیاری له‌و باره‌یه‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٥ پله‌ كاتژمێر ١٠:٠٥ شارۆچكه‌ی كوشئه‌داسی-ی هه‌ژاندووه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ دووری ١٧،٦٢ كیلۆمه‌تر له‌ كه‌نداوی كوشئه‌داسی و له‌ قوڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تردا بووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.