وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یاند كه حه‌وت تیرۆریستی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی نه‌ینه‌وا، حه‌وت تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و حه‌وت تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون، به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.