قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ستنی ده‌مامك بۆ پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه و ده‌شڵێت: رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كه‌ین به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2020.11.1) ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان كۆبووه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاندووه باشترین رێگه بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه و هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وامی بونی ژیان.
وتی: پابه‌ندبون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به‌ژیان وته‌ندروستی هه‌مو لایه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته به‌هه‌مومانه‌وه روبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بینه‌وه و له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردابین.
وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان رو له شوێنه گشتیه‌كان و مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و شوێنانه ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌مو شوێنه‌كانی دیكه پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، رێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ن به‌بێ ده‌مامك بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن.
رونیكرده‌وه: پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی باڵای ئۆپرایسۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: سلێمانی له به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تیدایه، رۆژانه ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.
رێنمایی تایبه‌ت به‌شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه‌گشتییه‌كان
1- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
3- دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4- رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
5- پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
6- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.